بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم جەلالی باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری تاس وتی کە وڵاتانی ڕۆژاوایی کە بەردەوام پاگەندەی بەرگری لە مافی مرۆڤ دەکەن، هیچکات ئیسرائیلیان بەبۆنەی جەنایەتە دژە مرۆییەکانەوە کە ئەو ڕژێمە لە دژی خەڵکی بێ پەنای کەرتی غەززە ئەنجام داوە، ئیدانە نەکردووە.
ناوبراو وتی: ئێمە دەزانین کە ئیسرائیل بەتەنیا ناتوانێت هیچ شەڕێک ڕێکبخات، هێزە ڕۆژاواییەکانن کە پاڵپشتین. ئەوە شەڕێکی بەوەکالەتە و ئیسرائیل لە ناوچەکە لەلایەن ڕۆژاواوە شەڕ دەکات و ڕێک هەر بە ئەو بۆنەوەیە کە جەنایەتەکانی لە دژی مرۆڤایەتی لەبەرچاو ناگیردرێت و ئیدانە ناکرێت. ئەوان هەمیشە لەسەر مافی مرۆڤ قسە دەکەن لە حاڵێکدا ئەوەی کە ئێستا لە کەرتی غەززە ڕوو دەدات، نموونەیەکی زۆر ڕوون لە پێشێل کرانیەتی.
بە وتەی باڵوێزی ئێران، ئیسرئایل لە غەززە لەگەڵ خەڵکی بێ بەرگری و بێ تاوان شەڕ دەکات. جەلالی جەختی کرد کە ئێران غەززە نییە و ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە ئەگەری ئامادەسازی ئۆپراسیۆنی نوێی ئیسرائیل لە دژی ئێران بەس گومانی هەندێک لە مێدیاکانە و ئێرانیش ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر جۆرە هێرشێکە.
باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا وتی: ئیسرائیل لە ناوچەکە لەلایەن ڕۆژاواوە شەڕ دەکات و هەەر بۆیە ئەوان جەنایەتە دژە مرۆییەکان لەبەرچاو ناگرن و ئیدانەی ناکەن.
News ID 56537
Your Comment